English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ هێرشێكدا سێ چه‌كداری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران
2018-09-09 [07:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئاکامی ھێرشێکی چەند چەکدارێکی نەناسراو سێ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فارس-ی ئێرانی لە ھێرشێکی چەکداریدا دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

بە پێی ئاژانسە ئێرانییەکە چەکدارەکان بەئۆتۆمبێل بە بەردەمی بنکەیەکی تۆکھور لە شاری میناب تێپەڕیون و دەسترێژی گولـلەیان لە بنکەکە کردووەو بۆتە ھۆی کوژرانی خەلیل مەحمودی، ملازمی سێیەم و ئەحمەد جزینی ، کۆمیسەری دووەم.

ئاژانسەکە دەشڵێت: ھەر لە ھێرشەکەدا دوو سەربازی دیکە برینداربوون و لەکاتی رەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە شاری میناب بەدووری ٩٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای بەندەر عەباس-ی سەربە پارێزگای ھورمزکان لە باشووری ئێران.


سەرچاوە / سپۆتنیک





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad