English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا کارەکانی لە عێراق سنووردار دەکات
2018-09-09 [07:32 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی مانگی موحەرەم و یادکردنەوەی عاشوورا، ئەمریکا لە 18ـی ئەیلوولی 2018ـەوە تاوەکو 21ـی ئەیلوول واتە بۆ ماوەی چوار رۆژ کارەکانی لە عێراق سنووردار دەکات.

بەشی ئامۆژگاری گەشتیاریی ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەناوی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە تەواوی مانگی موحەرەم و بەتایبەتی لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکان بەبۆنەی عاشوورا، ئەمریکا کارەکانی لە عێراق سنووردار دەکات، "ئەویش بەهۆی داخرانی رێگاکان و دروستبوونی قەرەباڵخی چاوەڕواننەکراو".

راگەیەندراوەکە دەشڵیت "هەندێک خۆپیشاندان لە بەسرە گرژیان تێکەوتووە و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی خەڵک و هێزی ئەمنی، لەمبارەیەشەوە دەڵێ "حکومەتی ئەمریکا بەشێوەیەکی گشتی لە بەسرە لە هەموو ئەو شوێنانە دووردەکەوێتەوە کە لەوانەیە خۆپیشاندان تێیاندا رووبدات، لەنێویاندا تیشکخراوەتە سەر ناوچەی بازرگانی لە ناوەڕاستی بەسرە".

ئەو راگەندراوە لەکاتێکدایە ئێوارەی هەینی (7-9-2018) خۆپیشاندەرانی بەسرە کە داوای دەستخستنی هەلی کار، خزمەتگوزارییەکان و نەمانی گەندەڵی دەکەن، بە درووشمی ''ئێران بۆ دەرەوە، بەسرە ئازادە'' هەڵیانکوتایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە بەسرە و سووتاندیان. پاشان  لە ترسی هەڵکوتانەسەری لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، هێزە ئەمنییەکانی بەسرە سەرجەم ئەو رێگایانەیان داخستن، کە دەچوونە سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 6934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad