English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌یان جوله‌كه‌ی توندره‌و هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌قسا
2018-09-09 [07:39 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ده‌یان جوولەکەی توندڕەو ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا كه‌ له‌ نێوانیاندا وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، ئوری ئەریئیل تێدابووه‌.

بەرپرسی رایگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین، فیراس دبس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ ١٥٠ جوولەکەی توندڕەو ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

دبس ئاماژەی به‌وشكرد: ئەو جوولەکە توندڕەوانە و وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، ئوری ئەریئیل لەژێر پاسەوانی پۆلیسی ئیسرائیل بە گرووپ، ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بەرپرسه‌كه‌ی راگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین گوتیشی: ھێزێکی تایبەتی ئیسرائیل فەرمانبەرێکی ئاوەدانکردنەوەی لە فەرمانگەی ئەوقافی قودس، بە ناوی (رائید زەغەیر) لە كاتی ڕاپه‌راندی ئه‌ركه‌كه‌ی لە حەوشەی ئەقسا دەستگیرکردووە.

ھەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن جوولەکە توندڕەوەکانەوە، ھاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانە توندانەی کە پۆلیسی ئیسرائیل بەرامبەر بە پاسەوانانی مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەقسا گرتوویانه‌ته‌ به‌ر.

 





ئەم هەواڵە 880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad