English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
2018-09-09 [07:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەک بۆردومانی چڕی چیای ئەلھوی لە دەڤەری ئامێدی دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەمە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیاکە بە بیانووی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە دەکەن و تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.

تا ئێستا زەرەر و زیانە گیانی و مادییەکانی بۆردومانەکە نەزانراون و خەڵکی ناوچەکە بە ھۆی چڕی بۆردومانەکە ناتوانن لە چیاکە نزیک ببنەوە.

شایەنی باسە چیای ئەلھوی دەکەوێتە  سەرووی سەیرانگای بەرێسیلی لە ئامێدی و بە ھۆی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە چیاکە چەندان جارە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.


KTV





ئەم هەواڵە 4507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad