English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ شارێكی ئیتاڵیا خواردنی سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرا
2018-09-09 [08:19 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


له‌ شاری فلۆره‌نسای ئیتالیا بریارێك ده‌رچوو ده‌رباره‌ی خواردنی سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات 500 یۆرۆ سزا ده‌درێت.

سی ئێن ئێن له‌هه‌واڵێكیدا بڵاوی كردۆته‌وه‌: به‌ بڕیارێكی شاره‌وانی شاری فلۆره‌نسای ئیتاڵیا  له‌ 4 ئه‌یلول چۆته‌ بواری جێ به‌جێ كردن ده‌رباره‌ی ‌ شوێنه‌ مێژووییه‌كانی شاری فلۆره‌نسای ناوەڕاستی ئیتاڵیا، كه‌ رێگه‌ به‌ خواردنی سه‌ر شه‌قامه‌كان نادرێت.

سه‌رۆكی شاره‌وانی فلۆره‌نسا، داریۆ ناردیلا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ رایگه‌یاند، كه‌ رووبه‌ڕووی هه‌ندێ گه‌شتیار بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ گرنگی پێویست به‌ شاره‌كان ناده‌ن.

یاساكه‌ كه‌ شه‌قامه‌كانی Via de' Neri, Piazzale degli Uffizi, Piazza del Grano و Via della Ninna، ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌ نان بخۆن تا 500 یۆرۆ سزا ده‌درێن.

شاری فلۆرانسا ناوەڕاستی ئیتالیا كه‌ ساڵانه‌ زیاد له‌ 10 ملیۆن گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی خواردنه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌ كه‌ ژینگه‌ی شاره‌كه‌ی پیسكردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 9655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad