English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس گورزێکی کوشندەی بەرکەوت 
2018-09-09 [10:05 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی یۆڤانتسی بەھۆی یاری ھەڵبژاردەکان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت بە پێکانی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی. 


بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ ، یاریزانی یانەی یۆڤانتس و ھەڵبژاردەی بۆسنە میرالیم بیانیچ لەیاری ھەڵبژاردەکەی لەبەرامبەر ئێرلەندای باکوور تووشی پێکان ھات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بیانیچ لە خولەکی ٨٣ ی یارییەکە تووشی پێکان ھات و بەھۆیەوە یاریگای جێھێشت و تا ئێستاش دەرنەکەوتووە تا چەند لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە . 

بیانیچ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەی یۆڤانتس و چاودێرانی وەرزشی بە بیرمەندی یانەی یۆڤانتسی لە نێو یاریگا ناوی دەبەن چونکە دەتوانێت کۆنترۆلی ھێلی ناوەڕاست بکات . 

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad