English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارە 10 لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ
2018-09-09 [01:01 AM]

ZNA- ھەولێر 




 یەکێک لە یاساکانی یارییە وەرزشیەکان بە گشتی و یاری تۆپی پێ بە تایبەتی بوونی ژمارەیە لەسەر درێسی یاریزانان کە ھەریەکەیان ژمارەیەک دەپۆشن و لە یەکتری جیا دەکرێنەوە. 
یاریزانیش ئازادە ھەر ژمارەیەک دەپۆشێت. بەڵام ئەوەی لە مێژووی یاریەکان و پاڵەوانێتی و خولەکانی تۆپی پێ بیندراوە تایبەتمەندی ژمارە ١٠ یە. 
کە ھەموو کات یاریزانانی ئەستێرەو ھێرشبەرە ناودارەکان ئەم ژمارەیان پۆشیوەو زۆر جاریش ھەمان یاریزان کابتن و سەرکردەی تیپەکە بووە باشترین نموونەشمان [ بێلیەی بەڕازیلی و ماڕادۆنای ئەرجەنتینی و زێدانی فەڕەنسی و.......ھتد] بەڵام لەم ساڵانەی دوایی یاریزانان کەمتر بەلای ئەم ژمارەیە دەچن و ھەریەکەو ئارەزووی ژمارەیەک دەکات وەکو ڕۆناڵدۆی دیاردەی بەرازیلی کە ژمارە ٩ ی دەپۆشی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئارەزووی ژمارە ٧ دەکات. 
کەواتە دەتوانین بڵێین ئێستا باوی پۆشینی ژمارە ١٠ لەلای ئەستێرەکان کەم بۆتەوە. چونکە ھەر یاریزانێک ئەم ژمارەیە بپۆشێت چاوی زیاتر لەسەر دەبێ و ئەرکی قورستر دەبێ لەناو یاریگا چونکە بەبەردەوامی دەبێ ئاستی بەرز پێشکەش بکات . [ 
لای خۆشمان زۆر یاریزانی ناودار ھەبوونە ئەم ژمارەیان پۆشیوە و ئاستی بەرزیان پێشکەش کردوە، تەنانەت لە یانەکان و تیپە میللیەکانیش ئەم دیاردەیە بەدی کراوە .] لەگەڵ ڕێزم بۆھەڵگرانی ھەموو ژمارەکانی تر.

کەمال یوسف 





ئەم هەواڵە 1507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad