English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هه‌وڵده‌درێت هێرش بكرێته‌ سه‌رم
2018-09-09 [01:41 AM]

ZNA - ھەولێر


محه‌مه‌د زه‌ینی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسیبوك نوسیویه‌تی: ئەمڕۆ لە لایەن  چەند کەسێکى گومانلێکراوەوە هێرشکراوەتە سەرم، هه‌ندێك باس له‌و موچه‌ خه‌یاڵییه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ په‌رله‌مانتارانی عیراق وه‌ریده‌گرن، من یه‌كێكم له‌وانه‌، له‌وانه‌ش ئێستا ورگم ئاوسا بێت، ئه‌مه‌ش قسه‌ی هیچه‌ ، تا ئێستا یه‌ك دینارم له‌ هیچ لایه‌نێكه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، نه‌ له‌ په‌رله‌مان و نه‌ له‌ ئه‌مینداریه‌تی گشتیی په‌رله‌مان، هه‌موو خه‌رجییه‌كانیش له‌ گیرفانی خۆم ده‌كه‌م.

زینى ئاشكراشیكرد: ئێستا من له‌ هۆتێل ره‌شدی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانم گه‌مارۆ دراوم، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی گوماناوی ویستان هێرش بكه‌نه‌سه‌رم، به‌ڵام پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا گه‌یاندمیانه‌وه‌ ئه‌م هۆتێله‌ و ئه‌مه‌ تائێستا شوێنی نیشته‌جێبونی منه‌ ، ئه‌م شوێنه‌ش زۆر گرانه‌ و وا رانه‌هاتوم له‌م جۆره‌ هۆتێله‌ گرانبه‌هایانه‌ نیشته‌جێ بووم، حه‌ز ده‌كه‌م بڕۆمه‌ شوێنێك كه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی داراییم بگونجێت.

محه‌مه‌د زه‌ینی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق و دانیشتنێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ دۆخی به‌سره‌ كرد، زه‌ینی له‌دایكبونی ساڵی 1939یه‌ و كه‌ ده‌بێته‌ 79 سال وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری عیراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad