English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌یان هەزار كەس ده‌كات
2018-09-09 [03:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو كارمه‌ندی كۆمسیۆن ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی له‌ هەرێمی كوردستان گرێبەست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ كه‌سانه‌ ده‌كات.

ئیسماعیل خۆماڵی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گرێبەست لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە بۆ سەر سندوقی دەنگدان ناویان دەرچووە، ده‌توانن ڕۆژی دەنگدان لە سبەی 10ی 9 ەوە سەردانی فەرمانگەی پارێزگاکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ ئەوەی گرێبەستیان بۆ بکرێت.

وتیشی، دەبێت ئەو فەرمانبەرانە ڕەچاوکردنی ئەو ڕێنمایانەی كۆمسیۆن بكەن كە بۆ ئەو مەبەستە دەركراون.

روونی كرده‌وه‌، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ رۆژی دەنگدان 42 هەزار كەسە.

كۆمسیۆن ژمارەی فەرمانبەرەكانی بەم شێوە دابەشكردووە:

هەولێر: 30 هەزار و 633 کەس

سلێمانی: 44 هەزار و 355 کەس

دهۆک: 22 هەزار و 794 کەس

هەڵەبجە: چوار هەزار و 113 کەس

 

بڕیارە رۆژی 30 ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامن بدرێت.





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad