English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌په‌ژه‌: ئه‌گه‌ر داوامان لێ بکرێت بەشداری ئوپەراسیۆنی سەر ئیدلیب ده‌بین
2018-09-09 [03:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەیێکی یه‌په‌ژه‌ی رایگه‌یاند، پێشتریش ئامادەییی خۆیانیان دەربڕیوە کە بەشداریی ئوپەراسیۆنی سەر ئیدلیب بکەن بەو مەرجەی داوایان لێ بکرێت.

سۆزدار جوودی فەرماندەیێکی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن رایگه‌یاند، دوا مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان لە سووریا خەریکە پاک دەکرێنەوە، وتیشی، دوای دەرکردنیان لە ئیدلیب دەچینە باب و عەفرین.

سۆزدار وتیشی، ئێمە بەردەوام ئامادەییی خۆمانمان دەربڕیوە کە ئەگەر داوامان لێ بکرێت بەشداریی ئوپەراسینی سەر ئیدلیب دەکەین و بڕوامان وایە دەبێت سووریا لە گرووپە توندڕەوەکان پاک بکرێتەوە.

ئەو فەرماندەیەی یەپەگە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بەم زووانە ئوپەراسیۆنی سەر عەفرین دەست پێدەکات، وتیشی، پێویستە توركیا زووبەزوو سووریا چۆڵ بکات و بە خۆی و هێزه‌كانیه‌وه‌ له‌ خاکی سووریا بکشێتەوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad