English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان زه‌برێكی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان وه‌شاند
2018-09-09 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گێلانی فه‌رهاد، گوته‌بێژی فه‌رماندار ڕایگه‌یاند، له‌ هێرشێکی جیا له‌ دره‌نگانی شه‌مه‌دا، هێزه‌كانی تالیبان هێرشیان بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنین له‌ هه‌ریمی هێرات له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا، له‌ ئه‌نجامدا نۆ له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشیان کوشت و شه‌ش که‌سی دیكه‌شیان بریندار کردن.

فه‌رهاد، تالبیانی به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار كرد و ده‌ڵێت 10 که‌سی تالیبان له‌ ماوه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا کوژران و پێنج که‌سیان برینداربوون.

حیکمه‌ت دوورانی، گوته‌بێژی سه‌رۆکی پولیس له‌ هه‌ریمی مه‌یدان وارداک گوتی، هێرشی تالبیان بۆ سه‌ر سه‌رکردایه‌تییه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای له‌ دره‌نگانی شه‌مه‌ دابوو که‌ 10 ئه‌فسه‌ری پولیس و له‌ نێویان دا سه‌رۆکی پولیس کوژران. وتیشی، ده‌یان یاخیبووی تالیبان له‌ ئه‌م شه‌ڕه‌دا کوژراون.

له‌ هه‌مان کاتدا له‌ هه‌ریمی باغڵان له‌ باکوور، شه‌ڕکه‌رانی تالیبان هێرشیان برده‌ سه‌ر خاڵه‌کانی پشکنینی هێزی ئاسایش، 5 سه‌ربازیان کوشت وه‌ک غه‌ڤور ئه‌حمه‌د جاوید، گوته‌بێژ بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایگه‌یاند.

گوته‌بێژی سه‌رۆکی پولیسی هه‌ریمه‌که، زه‌بیحوڵا شوجاع گوتی چوار ئه‌فسه‌ری پولیس له‌ هێرشه‌که‌دا کوژران.

ئه‌و هێرشانه‌ له‌ 17مین ساڵوه‌گه‌ڕی کورژانی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوددا، دێت که‌ پێشه‌نگی خۆڕاگری به‌رامبه‌ر به‌ تالبیان له‌ ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1990 بوو و له‌ لایه‌ن خۆته‌قێنه‌رێک کوژرا واتا دوو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی هێرشه‌کانی 11ی سێپتامبر بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا بکرێن.

یه‌کشه‌مه‌، خۆته‌قێنه‌رێک هێرشی بۆ سه‌ر کاروانێک له‌ ئه‌و که‌سانه‌ برد که‌ ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و ڕووداوه‌یان ڕێز ده‌گرت، که‌ لانی که‌م دوو که‌س تێیدا کوژران وه‌ک گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گشتی واحید مه‌جروح ڕایگه‌یاند. ئه‌و گوتی 10 که‌سی تر له‌ نه‌خۆشخانه‌ن که‌ برینی هه‌ندێکان قورسن.

گوته‌بێژی پولیسی کابول حێشمه‌ت ستانیکزایی گوتی زوویه‌کی یه‌کشه‌مه‌ هێرشبه‌رێکی خوکوژی دیکه‌ له‌ لایه‌ن پولیس له‌ کابول کوژرا پێش ئه‌وه‌ی توانێت خۆ بته‌قێنێته‌وه‌.

 

voa





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad