English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازیانی: ئەگەر ھەیە کۆدەتایەکی سەربازی لە عێراق ڕوو بدات
2018-09-09 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


محه‌ممه‌د بازیانی، شرۆڤەکاری سیاسی  رایگه‌یاند، ڕەوشی عێراق بەرەو ئاقارێکی زۆر مەترسیدار دەچێت و ئاماژەیەکی زۆر ڕوونە تەقینەوەی گەورە له‌ ڕەوشی عێراق رووبدات.

محەمەد بازیانی وتیشی، لایەنەکان ئامادە نین بگەنە ڕێککەوتن و ڕەوشی وڵاتیش تا دێت ئاڵۆزیی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت، بە تایبەتی لەو چەند ڕۆژەی دوایی عێراق کەوتووەتە قۆناغێکی نوێی مەترسیدار و بە ھەموو لایەک زەنگی مەترسییان لێداوە، لەوەی ناوچەکە لەسەر ئاگردانە و چیی دیكه‌ عێراق بەرگەی ئەو ھەموو کێشەیە ناگرێت.

بازیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی نزیکی دابێ چەندین ڕووداو لە عێراق ڕوو بدەن، ئەگەریش ھەیە ڕەوشەکە بگاتە ئەوەی کۆدەتایەکی سەربازی لە عێراق ڕوو بدات، یانیش زۆر نزیکە لایەنەکان بگەنە ئەنجامێک بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی کار بەڕێکەر، بەتایبەتی دکتۆر ئەیاد عەلاوی زۆر بەئاشکرا باسی لە پێکھێنانی حکوومەتی کاربەڕێکەر و فریاگوزار کردووە، ئەمە لە ھەمووی نزیکترە، چونکە پێشتر ئەزموونمان لەگەڵ لێدوانەکانی ئەیاد عەلاوی ھەیە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئیدارەی ترامپ دەیەوێ فشار بخاتە سەر لایەنەکانی عێراق و ئەمەریکای سەردەمی ئوباما بەسەرچوو ئێستا ترامپ ھێزی ڕەق بەکار دێنێت و دەیەوێ بە ڕاگرتنی چالاکییەکانی بە لایەنەکانی عێراق بڵێت، گوێڕایەڵی ئەمەریکا بن و بگەنە ڕێککەوتن.

 

KDP,info





ئەم هەواڵە 12100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad