English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوتله‌یه‌كی تری گه‌وره‌ چووه‌ پاڵ سه‌در و عامری
2018-09-09 [03:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین.

ره‌سول رازی، سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی مه‌علومه‌، ئاشكرایكرد، ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی چوونی خۆی بۆ پاڵ هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در و فه‌تح به‌ سه‌ركردایه‌تی هادی عامری راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین، دیاریشی كرد كه‌ ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شێكه‌ له‌ فه‌تح، پشتگیری نزیكبوونه‌وه‌ش له‌ سائیرون ده‌كات بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، گوتی، خۆ كاندید نه‌كردنی نوری مالكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی ‌نێوان مالیكی و سه‌در.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سره‌ نابێت جارێكی دیكه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران پێبدرێته‌وه‌، ده‌رگای لێكنزیكبوونه‌وه‌ به‌ڕووی فه‌تح و سائیروندا كرده‌وه‌، رونیشیكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌نێوان سائیرون، حیكمه‌، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا راده‌گه‌یه‌ندرێت.





ئەم هەواڵە 3049جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad