English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مرۆ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی- ئەرشیف

2018-09-10 [05:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و چۆنیەتی بەشداری كورد لەو حكوومەتە كۆببنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێكردنی كابینەی داھاتووی حكوومەتی عێراق و چۆنیەتی بەشداریكردنی كورد لەو كابینەیە.

بەپێی زانیارییەكان، پارتی و یەكێتی ئەمڕۆ خۆیان یەكلایی دەكەنەوە، ئاخۆ دەچنە نێو كام ھاوپەیمانێتی و كام ھاوپەیمانێتی شیعەكان داواكارییەكانی كورد جێبەجێ دەكات. جگە لەوەش ھەوڵەكانی كۆدەنگی كورد بۆ بەغدا تاوتوێ دەكەن.

بە گوێرەی زانیارییەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، كە بڕیارە 30 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 3481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad