English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاران: له‌ هێرشه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین
2018-09-10 [06:10 AM]

ZNA – هه‌ولێر


كۆماری ئیسلامی ئێران  ده‌ڵێ ، له‌ كرده‌كانی هاوشێوه‌ی كۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین، بە سەرپێچی نازانین بۆ سەر خاکی عێراق.

لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ رووسیا ئەلیوم، حوسێن دەهقان راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنەیی رایەده‌گه‌یه‌نێت "بۆردومانکردنی بارەگەکانی هه‌ردوو حزبی دیموکرات بە سەرپێچی نازانن بۆ سەر خاکی عێراق،

ئه‌و گوتیشی: ‌ ترسیان له‌وه‌ نییه‌ حكوومه‌تی عێراقی له‌وكاره‌یان تووڕه‌ بێت، چونكه‌ ئەو پارتە کوردیانە هیچ پەیوەندییه‌کیان بە گەلی عێراقەوە نییە".

ده‌هقان گوتیشی ، تاران له‌ کردەی هاوشێوەی کۆیە كه‌ باره‌گای هه‌ردوو حزبی دیموكراتیان كرده‌ ئامانج، بەردەوام دەبن و ئه‌و هێرشانه‌شی وەک کاردانەوە وه‌سفكرد و ئەوەی خستەڕوو، كه‌ ئه‌وان ئه‌و هێرشانه‌‌ بە سەرپێچی بۆ سەر سەروەری خاكی عێراق نابینن.

 





ئەم هەواڵە 3289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad