English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێویستە چای جاترە لەبیرنەکەین
2018-09-10 [10:13 AM]

هەولێر _ ZNA



چای جاترە یەکێکە لەگیا دەوڵەمەندەکان بەڤیتامین و کانزاکانی گرنگ بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ، ھاوکات رۆڵی کاریگەری ھەیە بۆ چارەسەری ھەندێ نەخۆشی لەوانە ھەوکردن و رەبوو و ھەستیاریی بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانەوە.

لەسوودەکانی چای جاترە :

١. رۆڵی کاریگەری ھەیە لەرێکخستنی رێژەی لێدانەکانی دڵ و پاراستنی لەجەڵتە و رەقبونی خوێنبەرەکان.

٢. ھاوکارە لەرێکخستن کۆلیسترۆڵ لەخوێن و پاراستنی فشاری بەرزی خوێن بەھۆی بوونی کانزای گرنگەوە بۆ لەش .

٣. بەھۆی بونی رێژەکی زۆری ڤیتامین و رەگەزە خۆراکییەکانەوە گرنگە بۆ چارەسەری گرفتی کۆئەندامی ھەناسەدان وەک رەبۆ و پەتا و ھەوکردنی قەسەبات و کۆکە .

٤. پارێزگاری لەتەندروستی کۆئەندامی بەرگری دەکات و لەش دەپارێزێت لەڤایرۆس و نەخۆشی و پەتا .

٥. ژەھر و کەڕوو و میکرۆب لەلەش لادەدات، چارەسەری ھەوکردن دەکات، بەکاردێ بۆ پاککردنەوەی دەم لەپیسبون .

٦. پارێزگاری لەتەندروستی پێست و جوانی دەکات .

٧. پارێزگاری لەتەندروستی کۆئەندامی ھەرس دەکات و دەیپارێزێت لەگرفتی ھەرس وەک ئاوسان و ھەوکردن .

٨. دژە ھەوکردنە و ماسولکەکان و جومگە و شاشبونی ئێسک ناھێڵێت .

٩. مەترسی توشبون بەوەرەمی شێرپەنجەیی ناھێڵێت وەک شێرپەنجەی قۆڵۆن و گەدە و پرۆستات .

١٠. ژەھری جگەر دەردەکات و ناھێڵێ توشی ھەوکردن و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە ببێت، گورچیلە دەپارێزێ لەدروست بونی بەرد .





ئەم هەواڵە 4585جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad