English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ سوپاسینامەیەک بۆ سەرۆکە گەنجەکە دەنێرێت
2018-09-10 [06:19 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا سوپاسنامەیەک بۆ سەرۆکی کۆریای باکوور دەنێرێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

رۆژی یەکشەممە 9/9/2018،  سوپای کۆریای باکوور بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی وڵاتەکەیان، نمایشێکی سەربازیی (بەبێ چەکی ناوکی) ئەنجام دا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) سوپاسنامەکەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو نمایشە پەیامێکی بەهێز و ئەرێنییە لە کۆریای باکوورەوە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، هیچ شتێک لە دانوستاندن و گفتوگۆ لە نێوان دوو کەس، کە رێز لە یەکتر دەگرن، باشتر نییە. ترەمپ نووسیویەتی، "سوپاس بۆ تۆ سەرکردە کیم".

بۆ یەکەم جار لە 2018/6/12، کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ لە سەنگافورە کۆ بوونەوە، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، بەڵێنی کیم جۆنگ ئون بوو بە داماڵینی وڵاتەکەی لە چەکی ناوکی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیکردنەوە ناوکییەکان.





ئەم هەواڵە 4777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad