English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن: ئەمریکا لە توانایادایە ئاسایشی کەنداو بپارێزێت
2018-09-10 [06:47 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" جەختی کردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توانایدایە ئاسایشی ناوچەی کەنداو و ئاوەکانی بپارێزێت.

جێگری ئەدمیڕال سکۆت سترینی، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و، فەرماندەی کەشتیگەلی پێنجەم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە ئامادەيی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد بۆ پاراستنی ناوچەکە و پاراستنی ئازادی بازرگانی دەریایی لەو ناوچەیە لە هەر مەترسییەک، جەختيشی کردەوە، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرتووه‌ کە ٢٥٠٠ پارچە چەکی هەڵگرتبوو و، لەڕێگا بوو بەرەو یەمەن.

سترینی، جەختی لەوە کردەوە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەچوارچێوه‌ى چالاکییەکانی و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی لەناوچەکە و کەنداوی عەرەبی، کارلەسەر سەقامگیری و پاراستنی ناوچەکە دەکات"، روونيشی کردەوە، "هاوبەشەکانی ئەمریکا دەتوانن ئاسایشی دەریایی بپارێزن".





ئەم هەواڵە 6676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad