English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم هەڵانە زیان بە گورچیلەکانت ئەگەینێت
2018-09-10 [11:01 AM]

هەولێر _ ZNA


گورچیله‌كان دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی له‌شن و جه‌سته‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ زیان به‌خش خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام دوباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵانه‌ زیان به‌ گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

1- دواخستنی کردەی میز کردن: تاوەکو میز بۆ ماوەیەکی زیاتر لە میزڵداندا بمێنێتەوە ئەگەری توشبوونی گورچیلە و ڕێڕەوی مەزەڕۆ بە ھەوکردنی بەکتریایی زۆرتر دەبێت.

2-خواردنی بڕێکی زۆر لە شەکر و خوێ : خوێ پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە بەمەش ھێزێکی زیاتر دەخاتە سەر گورچیلە و زیانی پێدەگەیەنێ، ھەروەھا شەکریش کاری گورچیلە پەک دەخات.

3-ڕێژەیەکی زۆر لە کافاین: کافاین لە چادا ھەیە و ئەگەر ڕێژەکەی زۆر بێت پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە بەمەش زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت ھەروەھا ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

4- کەمی ڤیتامین B6: یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی توشبوون بە بەردی گورچیلە، وە باشترین سەرچاوە بۆ ئەم ڤیتامینە (گۆشتی ماسی و جگەری مانگا و پەتاتە)یە

5- کەم خەوی: کەم خەوی یاخود ناڕێکی خەو بە چەند ڕێگایەکی جیاواز زیان بە گورچیلە دەگەیەنێ.

6- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست: ئاو یەکێکە لە سەرەکیترین پێداویستیەکانی مرۆڤ بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەھراویەکان و پاراستنی گورچیلە لە نەخۆشی.





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad