English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: سعودیه‌ له‌پشت سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئێرانه‌ له‌ عێراق
2018-09-10 [07:17 AM]

ZNA – هه‌ولێر


راوێژکارێکی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سعودیە بە هاندانی خۆپیشاندەران بۆ سووتاندنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە بەسرە، تۆمەتبار دەکات.

حوسێن دەهقان، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ”ئاژاوەیەکی گەورە“ لەئارا دایە، کە هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە سەرپەرشتی دەکەن.

دەهقان سعودیەی بە هاندانی خۆپیشاندەران بۆ سووتاندنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە بەسرە تۆمەتبار کردووە و رایگەیاندووە، ”سعودیە لەڕێی ئەو سووتاندنەوە بە خەڵکی بەسرە و عێراقی گوتووە ”ئەگەر حکوومەتێکی نزیک لە ئێران هەڵبژێرن، ئاواتان بەسەردێنم“.

رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لە عێراق دەکێشا.

 





ئەم هەواڵە 10864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad