English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەرازیلی مۆردەکات 
2018-09-10 [11:32 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لە پتەوکردنی پێکھاتەی تیپەکەی و ئەم جارەش بە نیازە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەرازیلی مۆربکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە تواناکانی یاریزانی بەرازیلی مارکۆس باکیتا یاریزانی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی دەدات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، باکیتا تەمەنی ٢١ ساڵە و دەتوانێت بەھەردوو قاچەکانی یاری بکات و لەگەڵ یانەی فلامینگۆ ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژ بەوەکراوە ، بۆندی باکیتا لەگەڵ یانەی فلامینگۆ تا ساڵی ٢٠٢٠ و مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەشی ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە و یانەی بەرشەلۆنەش ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە. 

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad