English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەکات
2018-09-10 [01:09 AM]

ZNA- ھەولێر 




 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٩/٢٠١٨ ب نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە  وان خۆسێ ئیسکۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. 

لە دیدارێکدا  باڵیۆزی ئیسپانیا  وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران ، ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیسپانیا و بەرەوپێشبردنی زیاتریان لە بوارەکانی زانستی، کەلتووری و ئابووریدا کرد، ھەروەھا دەستخۆشی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ پێشوازیکرن لە ژمارەیەکی یەکجار زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەو سەردانەی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز ستێمان خواست لە کار و ئەرکەکانی، ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کە ھەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی بە با‌یەخەوە سەیری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسپانیا دەکەن و ئامادەن بۆ بەروپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لە ھەموو بوارەکاندا و بەتایبەتی بنیاتنانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان ھەردوولا و بەرەوپێشبردنی. تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی، پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، دیالۆگی سیاسیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ڕۆڵی ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە پێکھێنانی حکوومەت و بەشداریکردنی ڕاستەقینەیان تیایدا، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 1903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad