English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبوڵڵای عێراق: وڵاتانی عەرەبی لە هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران بەرپرسیارن
2018-09-10 [01:08 AM]

​ZNA- هەولێر


حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند، چەند وڵاتێکی عەرەبی هاوکاری خۆپیشاندەرانیان کردووە، تاوەکو هێرشبکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە بەسرە.

رۆژنامەی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە، ئەبو ئەحمەد سوودانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی حزبوڵڵای عێراق و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی تاران لە بەغدا کۆبوونەوە.

سکرتێری مەکتەبی سیاسی حزبوڵڵا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، هەندێک لەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە بەسرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

ئەحمەد سوودانی، ئاماژەی بەوەشداوە، دەستگیرکراوەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەداناوە کە لەلایەن وڵاتێکی بیانی و هەندێک وڵاتی دیکەی عەرەبی بۆ ئەوەی هەڵکوتنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە بەسرە هاوکاری کراون.





ئەم هەواڵە 9838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad