English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندەرانی بەسرە هەڕەشەی دەسپێکردنەوەی خۆپێشاندەران دەکەن
2018-09-10 [01:29 AM]

​ZNA - هەولێر


دەستەی خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن، ئەوا بەهێزتر خۆپیشاندان و مانگرتن دەستپێدەکەینەوە.

دەستەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و رووداوەکانی تێکدان لە بەسرە، بۆ ماوەیەکی نادیار کۆتایی بە خۆپیشاندان و مانگرتن دەهێنن.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رووداوەکانی سووتاندن و خراپەکاری، کە لە پارێزگای بەسرە روویاندا، لەلایەن کەسانی نەفز نزم ئەنجامدراون و دوورە لە خۆپیشاندەران.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراق، ئەوا زۆر بەهێزتر خۆپیشاندان و مانگرتن دەستپێدەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 6055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad