English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی ھەولێر بکوژێکی بەرپرسەکەی یەکێتی دەستگیر دەکات 
2018-09-10 [02:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئاسایشی ھەولێر "بکوژێکی" فارس محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستانی دەستگیرکرد، کە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە بەردەم فامیلی مۆڵی ھەولێر کوژرا.


د. تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر  رای گەیاند "فارووق غازی باشتەپەیی، یەکێک لە بکوژەکانی فارس محەممەد سادق، ھەروەھا غازی باشتەپەیی باوکی بکوژەکە، دوێنێ لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون و دوای لێکۆڵینەوە رادەستی ھێزەکانی پۆلیس کراون".

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر گوتی "فارووق غازی باشتەپەیی و غازی باشتەپەیی باوکی لەسەر سنووری زاخۆ بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون".

رۆژی ٢٤-٤-٢٠١٨ لە بەردەم فامیلی مۆڵی ھەولێر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقە لە فارس محەممەد کرا و کوژرا.

پێنج رۆژ دواتر و لە ٢٩-٤-٢٠١٨، ئاسایشی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ڤیدیۆی چۆنێتی کوشتن و ھەڵاتنی تۆمەتبارەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سێ تاوانبار بەناوەکانی (فارووق غازی باشتەپەیی، ھونەر عەبدولکەریم و کەسێکی دیکە) دەستڕێژی گوللەیان لە (فارس محەممەد) کردووە و دەستبەجێ گیانیلدەستداوە. تاوانبارانیش بۆ دەرەوەی شاری ھەولێر ھەڵاتوون و فەرمانی گرتنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووە".

لەبارەی ھۆکاری ئەو تاوانە، ئاسایشی ھەولێر رایگەیاندبوو "ریشەی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بریندارکردنی (سوپا ساڵح) برازای فارس محەممەد لەلایەن بەرزی غازی باشتەپەیی-ـەوە، لە رۆژی ٥-١٢-٢٠١٧. سێ رۆژ دواتر (سوپا) بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە. بکەری سەرەکی رووداوەکەش بەناوی (بەرزی) ھەڵاتووە بۆ تورکیا. دواتر لە رۆژی ١٠-٣-٢٠١٨ لە تورکیا (بەرزی غازی باشتەپەیی) کوژراوەتەوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی ئەو رووداوی کوشتنە لە تورکیا دەستگیرکراون".


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 10111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad