English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم باسیان له‌چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى باڵه‌خانه‌ى قوتابخانه‌كان كرد
2018-09-10 [05:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشەممە پشتيوان سادق وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ستیڤ فەیگن ـSteve Fagin كونسوڵى گشتى ئەمریکا له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى كۆبووه‌وه‌.

‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ و كونسوڵى گشتى ئەمریکا باسيان لە کێشەو گرفتى مامۆستایان و قوتابییە ئاوارەکانى عێراق و دۆخى ئێستاى هه‌رێم کرد،گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری هەردوولا كرا.

دواتر كونسوڵی وڵاتی ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە ده‌ربڕى و هیوای خواست کە بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەوەتر دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زياتر گرنگى به‌ ره‌وشى په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان بده‌ن و پاشان باسیان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دارايى و چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى باڵه‌خانه‌ى قوتابخانه‌كان به‌ گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

كونسوڵی وڵاتی ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە و پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ له‌ كوردستان ده‌ربڕى و هیوای خواست پەیوەندییەکانيان گه‌رمتر بكه‌ن تا هاوكارييه‌كانيش په‌ره‌ى زياتريان پێ بدرێت.

 





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad