English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌ ده‌ستیان به‌ رزگارکردنی ناوچەیه‌ك كرد
2018-09-10 [05:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان بە پاڵپشـتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە سه‌ركردایه‌تی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان بۆ سەر دوایـین شوێنی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەسـتپـێکردووە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانیان هێرشی سەر ناوچەی هەجینیان دەسـتپـێکردووە و هاوپەیمانان بە تۆپخانە و هێرشی ئاسمانی پاڵپشتیان دەکەن.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، رایگه‌یاند، چەند مانگێکە هێزەکانی دیموکراتی سوریا و هاوپەیمانان هێرشی له‌مجۆره‌یان نەکردووە.

گوتیشی، تاكو بەیانی ئەمڕۆ بە لایەنی کەم 17 ئەندامی داعش بەهۆی هێرشە ئاسمانیـیەکانەوە کوژراون، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە بچنە بەشی باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی هەجین و چەند ناوچەیەکی کۆنترۆڵبکەن و هەروەها ڕێڕەوێکی پارێزراویان بۆ دەرچوونی خەڵکی سیڤیل لە شارۆچکەکە دابینکردووە.

جێی ئاماژەیە لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات داعش تەنیا ناوچەیەکی لە ژێر دەست ماوە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 2 کیلۆمەتر بە 30 کیلۆمەتر دەبێت. شارۆچکەی هەجین تاکە گەورترین ناوچەی دانیشتوانە تیایدا، بەڵام بەپـێی کۆمەڵەی سوریا داعش بە سەدان کەسی لەو ناوچەیە خستووەتە زیندان. مەزەندە دەکات زیاتر لە 1350 کەس لە دوو زیندانی ناوچەی شەعفە بن کە دەکەوێتە باشوری شارۆچکەی هەجین و لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 800 کەسی دیکە لە زیندانەکانی هەجیندان.





ئەم هەواڵە 5845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad