English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەزار خانووی گوندی کۆری تەواوبووە و رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێت
2018-09-11 [06:29 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسێکی حکوومەت ئاشکرای دەکات بڕیارە چارەسەرێک بۆ کێشەی 4 هەزار کەسی خانووی کۆری بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوون.

تاهیر عەبدولا  جێگری پارێزگاری هەولێر بە باسی راگەیاند: هەزار خانووی کۆری تەواو بووە و ئێستا گرێبەست دەکرێت لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار و کلیل بە خاوەنەکانیان دەدرێت و دەتوانن لە ناویدا نیشتەجێبن".

ئەو ھەزار بەشدارەی لە تیروپشکەکەدا ناویان بۆ وەرگرتنی خانووە تەواوبووەکان دەرچووە، بڕی شەش هەزار و 500 دۆلاری تریان لێ وەرگیرا، لەگەڵ وەرگرتنی کلیلی خانووەکاندا بڕی شەش هەزار و 200 دۆلاری دیکەیان لێ وەردەگیرێت.

لە ساڵی 2014 کار لە پڕۆژەکە دەکرێت و بەپێی گرێبەستەکە پێویست ساڵی 2016 تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی پڕۆژەکە دواکەوت و حکوومەتیش نەیتوانی 165 ملیۆن دۆلار بداتە وەبەرهێنەرکە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەكە .

ئەو روونی کردەوە ، ئەو هەزار بەشداربووەی لە تیروپشکەکەدا ناویان بۆ وەرگرتنی خانووە تەواوبووەکان دەرچوو بڕی ٦٥ هەزار دۆلاری تریان لێوەرگیرا، لەگەڵ وەرگرتنی کلیلی خانووەکاندا بڕی ٦٢ هەزار دۆلاری دیکەیان لێوەردەگیرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا هەریەک لە بەشداربووانی پرۆژەکە کە پێنج هەزار کەسن، بڕی حەوت هەزار دۆلاریان لێ وەرگیراوە.

سەبارەت بە چارەنوسی ئەو 4 هەزار کەسەی دەمێننەوە جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی:" چارەسەر بۆ ئەو 4 هەزار کەسە دەکرێت کە ماونەتەوە، بەڵام وردەکاری چارەسەرەکە باس ناکەین، بەڵکو بەرنامەیەکمان هەیە و مافیان نافەوتێت".

جێگری پارێزگار جەختی کردەوە ،لە گەڵ دەستەی وەبەرهێنان و خاوەنی پڕۆژەکەش قسەیان کردووە و لەسەر خەتن بۆ ئەوەی کێشەی ئەو 4 هەزار خانووش چارەسەر بکرێت و خاوەنەکانیان لە کرێچیەتی رزگار بن.

نرخی گشتی خانوە کۆریەکان، 39500 دۆلارە و بەشێوەی قیست ئەو پارەیە وەردەگیرێت،7هەزار دۆلاری وەک پێشەکیە ، بڕی 12750 دۆلار یش لە کاتی وەرگرتنی کلیلی خانوەکەیە، بڕی ئەو پارەی دەمێنێتەوە 19750 دۆلارە و بۆ ماوەی 10 ساڵ بە قیست لە خاوەن خانوەکە وەردەگیرێت کە مانگانە بڕی 164 دۆلار دەدات،بەڵام بە گوتەی تاهیر عەبدوڵا پێناچێت بەم جۆرە جێبەجێ بکرێت. رووبەری خانوە کۆریەکان 200 مەترە،103 مەتربینایە و 97 مەتریش باخچە و سەوزاییە و وەکو شوقە نیە و خانووی سەربەخۆیە.





ئەم هەواڵە 8245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad