English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستان بەدەیان ترلیۆن دیناری لەلای بەغدایە
2018-09-11 [07:43 AM]

ZNA – هەولێر


پەرلەمانتارێكی بەغدا دەڵێت ، حكومەتی عێراق دەیان ترلیۆن دیناری هەرێمی كوردستان قەرزارە ، لەعورف و یاسای نێودەوڵەتیدا حکومەتی داهاتوو پێویستە قەرەبووی زیان لێکەوتووان و قوربانیانی دەستی حکومەتەکەی پێش خۆی بکاتەوە

نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری پێشووی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە باسی راگەیاند: بەغدا 88 تریلیۆن دیناری هەرێمی کوردستانی نەداوە، گوتی:"لەبەر ئەوەی حکوومڕانی عێراق بێ دەستوور و بێ یاسا بووە و لە غیابی سیستمی دامەزراوەییدا بووە، زیانەکەی بەر کوردستانیش کەوتووە، لەبەر ئەوەی پێمان خۆش بێ یان نا ئێمە بەش بووین لە عێراق.

چونکە بە پێی دەستوور و یاسای بودجە دەبوو حکومەتی عێراق تا ئێستا زیاتر لە 88 تریلیۆن دیناری عێراقی بودجەی بە کوردستان بدایە کە نەیداوە".

ئەو ئاشكراشی كرد "لە ساڵی 2004 تاکو کۆتایی ساڵی 2013 بڕی 55 ترلیۆن دیناری عێراقی پارەی کوردستانە لەسەر عێراق بە نەفەقاتی سەروەری و حاکیمە و پترۆ دۆلارو خەرجی جیاجیاوە، بەڵام نەدراوە"

پەرلەمانتارەكەی پێشوو جەختی كردەوە، بەغدا بودجەی 3 ساڵی كوردستانی نەداوە "لەساڵانی 2014 و 2015 و 2016 و 2017 بودجەی هەرێمی كووردستان هاتە بڕین کە بەشە بودجەی هەرساڵێکیش نزیکەی 10 بۆ 11 تریلیۆن دینار بوو، تەنانەت ئەگەر ئەو بەشە بودجەیەی ساڵانە بە 9 ترلیۆنیش بخەمڵێنیت، ئەوا دەگاتە 33 ترلیۆن دینار، کەواتە پارەی کوردستان لای بەغدا تەنیا لە بودجە و لە ئیستحقاقاتی دەستووری دەگاتە زیاتر لە 88 تریلیۆن دینار".

نەجیبە نەجیب ئاماژەی بەوەشدا جگە لەو شایستە داراییانە، حکوومەتی عێراق خۆی دزیوەتەوە لە جێبەجێکردنی قەرەبووکردنەوەی خەڵکی كوردستان" هەرلە کیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدەوە تاوەکو وێرانکردنی گوندەکان کە زیاتر لە 384 ملیار دۆلار دەبێت حکوومەتی عێراق لەبری قەرەبووکردنەوە بیداتە خەڵکی هەرێمی كوردستان.

نەجیبە گوتبسی : لەعورف و یاسای نێودەوڵەتیدا حکومەتی داهاتوو پێویستە قەرەبووی زیان لێکەوتووان و قوربانیانی دەستی حکومەتەکەی پێش خۆی بکاتەوە، ئەمە وێڕای ئەوەی لە دادگای تاوانەکان حکومیان وەرگرتووە.

 





ئەم هەواڵە 2914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad