English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی کارەساتێکی مرۆیی دەکرێت لە ئیدلب
2018-09-11 [07:45 AM]

ZNA- ھەولێر



مارك لۆوكۆك جێگری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و بەرپرس لە كاروباری مرۆیی، ھۆشداری ئەوەیدا، كە ھێرشی رژێمی بەشار ئەسەد و لایەنگرانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلب لەوانەیە ببێتە گەورەترین كارەساتی مرۆیی لەسەدەی ٢١ەمین. 

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ لۆوكۆك رایگەیاندووە "ھەموومان بۆ ئیدلب كەوتینە حاڵەتی زەنگ لێدانەوە، دەمەوێت جەخت لەوە بكەمەوە، كە ئەم دۆخەی ئێستای چەند بۆ خەڵكی ئیدلب مەترسیدارە".

لۆوكۆك راشیگەیاند، نزیكەی چوار ملیۆن كەس لە ئیدلب دەژین و لەوانەش دوو ملیۆن كەس پێویستی بەھاوكاری مرۆیی ھەیە".

هەروەها رایگەیاند "لەوەو پێشتر زۆربەی دانیشتوانی غوتەی رۆژھەڵات و حەلەب لەچوارچێوەی رێككەوتن گواسترابوونەوە ئیدلب، بەڵام لەئێستادا خەڵكی ئیدلب ئەم چانسەیان نییەو ئەگەری روودانی تراژیدیایەك لەو ناوچەكەدا بوونی ھەیە".

جێگری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و بەرپرس لە كاروباری مرۆیی، مارك لۆوكۆك هەروەها رایگەیاند "پێش ئەوەی خراپترین كارەساتی مرۆیی لە چەند مانگی داھاتوو لە ئیدلب رووبدات و پێش ئەوەی گەورەترین كارەساتی مرۆیی سەدەی ٢١ەمین رووبدات، پێویستە رێگای چارەسەركردن بدۆزینەوە. ئەمە گرنگترین پەیامی ئێمەیە".

پارێزگای ئیدلیب دوا پارێزگای سوریایە بەدەست هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانەوەیە، بەڵام ئێستا سوپای ئەو وڵاتە هەوڵی هێرشكردنە سەر پارێزگاكە دەدات‌و ئەوەش ئەگەری مەترسی گەورەی لێدەكرێت.





ئەم هەواڵە 5803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad