English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لەكارێكی حكومەت دەكات
2018-09-11 [07:56 AM]

​ZNA – هەولێر


لەکاتێکدا تەندەریان بۆ دەرچووە و مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە، بەڵام ئاسایشی سلێمانی رێگری لە چوار کۆمپانیاى تایبەت بە کۆکۆدنەوەی پارەی فڕێدانی زبڵی ناوچە بازرگانی و پیشەسازیەکان دەکات.

خه‌سره‌و که‌مال، بریکاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە باسی راگەیاند: پارەی کۆکۆدنەوەی زبڵ‌ و خاشاك له‌هاوڵاتیان وه‌رناگیرێت و بڕیاره‌ له‌داهاتوودا وه‌ربگیرێت، به‌ڵام له‌ناو بازاڕو ناوچه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان وه‌رده‌گیرێت، ئێستا له‌هه‌ولێر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ‌و مانگانه‌ پاره‌ لەهاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌سلێمانی هه‌رچه‌ند پرۆژه‌که‌ بۆ چوار کۆمپانیا ده‌رچووه‌ كە داهاته‌کان کۆبکاته‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ مۆڵه‌تیان پێنادرێت ڕێگرییان لێدەكرێت".

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، دەبێت شوێنە بازرگانی و پیشەسازیەکان  بڕێک پارە بدەن لەبەرامبەر فرێدانی زبڵ و خاشاکاکانیان.

خەسرەو گوتیشی:" له ‌شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ نوسراومان بۆکراوه‌، که‌ گله‌یی له‌ئاسایش ده‌که‌ن و وه‌ڵامیان نادرێته‌وه‌و ڕێگریان لێده‌کرێت، له‌وه‌زاره‌تیش کۆبونه‌وه‌مان له‌سه‌ری کردوه‌وە بەڵام رێگریەکە بەردەوامە".

لای خۆیەوە یوسف یاسین،سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بەهەمان سەرچاوەی گوت: هەمووکارە قانونیەکانی کۆمپانیاكان تەواوە، بەڵام ئاسایش رێگری دەکات لە کارەکانی ئەو کۆمپانیانیانە.

بریکاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، جەختی کردەوە بەدیاریکراوی هۆکاری رێگەنەدانی کارکردنی ئەو کۆمپانیانە لە لایەن ئاسایشەوە ناڕونە و وەڵامی نوسراوەکانیشیان نادەنەوە،  ئەو کارەی ئاسایشی سلێمانی زیان لە کۆکۆدنەوەی ئەو داهاتەی شارەوانی دەدات، زیانێکی تریش بەرحکوومەت دەکەوێت چونکه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌کارکردنی کۆمپانیاکان بکرێت، دواجار کۆمپانیاکان داوای قه‌ره‌بوومان لێده‌که‌ن".





ئەم هەواڵە 5887جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad