English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە 
2018-09-11 [10:25 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس  نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆپەرلەمانی کوردستان سەرجەم پارت  ولایەن و کاندیدەکان ئاگادار دەکەینەوە  بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە پۆستەر  و وێنەی کاندیدەکانیان بەھێماکانی ھاتووچۆوە ھەڵبواسن  بەشێوەیەک کەببێتە ھۆی داپۆشینی ھێمایەکان. 

ھەروەھا لە راگەیندراوەکە ھاتووە،   قەدەغەیە لەنزیک شوینی پێچەکان ویوتیرنەکان وێنەی گەورەی کاندیدەکان دابنێن بەشێوەیەک کەببێتە ھۆی شاردنەوەی شوێنی پێچ کردنەوە.

ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژە بەوەش دەکات ،  بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە ھێماتیشکیەکان وگلۆپەکانی ترافیک لایت دابپۆشرێن بەوێنەی کاندیدەکان ،  ھەر لایەنێک یان حیزبێک یان کاندیدێک پابەندی ئەم ڕێنماییە نەبێت ئێمە وەکو ھاتووچۆی ھەولێر راستەوخۆ ھەڵدەستین بەلابردنی سەرپێچیەکە بەبێ جیاوازی لەدوای دۆکیۆمینت کردنی سەرپێچیەکە.

لەکۆتادا ھاتووچۆ ڕایدەگەێنێت، لەحالەتی دووبارەکردنەوەی ئێمە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی لێ ئاگاداردەکەینەوە بۆسزادانی لایەنی سەرپێچیکار ، بەھیوای پابەندبونی ھەمو لایەکین بۆئەوەی سیمایەکی شارستانی بەبانگەشەکردنەکەوە بێت وەھەروەھا نەبێتە ھۆکاری شێواندنی سیمای شار. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad