English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیلانی شکست پێھێنانی ھەرێمی کوردستان، ھەمان پیلانی لێکھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتە!
2016-01-20 [11:12 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولود


بە درێژایی مێژووی کورد, بگرە ھەتا ئێستاش، وڵاتانی دوژمن بە کورد لە ھەوڵی ئەوەدان، کە نەھێڵن گەلی کورد بگات بە مافەکانی، پێویسته‌ گەلی کوردش پێش ھەموو شتێک ئەمە بزانێت، پاشان زۆر ئاساییە کە گلەیی لە دەسەڵات و ‌حکومەت بکات.

 

لەوەتەی گەلی کورد ھەوڵی بە دەستخستنی مافەکانی دەدات، چ لە سەردەمی شۆڕشی شێخ عەبدوڵڵای نەھری، چ شێخ سەعیدی پیران، چ شێخ مەحمودی حەفید، چ کۆماری کوردستان، ھەروەھا لە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی بارزان، ھەموو ئەمانە بە پیلانی دەوڵەتانی دوژمن بە گەلی کورد لە ناو چوون، بۆیە ئەمەی ئێستاش کە دەگوزەرێ لە وڵاتی ئێمە, جۆرە پیلانێکە کە پێویستە ئێمەی کورد خۆڕاگربین و نەھێڵین ببێتە ھۆی لە ناوچوونی نزیکبوونی وەدیھاتنی دەوڵەتی کوردی، ھەر ئەمەش ویستی دوژمنانی کوردە.

 

بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پڕ بووە لە جۆرەھا پۆست، ئەویش لە سەر بڕیاری نیوە مووچەیی، ئەمە ئاسایی یە, کە خەڵک ھەر چیەک دەڵێت، ئەوەی دەمەوێت بیڵێم, تەنھا ئەوەیە، کە ئێمەی کورد زۆر ناخۆشی و قەیرانی لەمە قورسترمان تێپەڕاندووە، دڵنیاشم بۆ ئەم دۆخەش بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھەر وا بێدەنگ نابێت و دەستەوەستان راناوەستێت، ئەم قەیرانەش وەکو ھەموو نەھامەتییەکانی تر چارەسەر دەکات، ھاوکات پێویستە حکومەتی ھەرێمیش بۆ ئەم قەیرانە چارەسەری ھەبێت، یەکێک لەو چارەسەرانەش، گەر حکومەت بیکات, دۆخی ژیانی ھاووڵاتییان باشتر دەبێت، ئەویش کۆنترۆل کردنی بازارە. چۆن؟

 

پێویستە حکومەتی ھەرێم بە تایبەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەگشتی، رێگە نەدەن کەلوپەل لە بازاڕدا گران بکرێت، ھەروەھا رێگر بن لەو بازرگانانەی ئەم دۆخە نەقۆزنەوە وەک دەرفەت بۆ گران کردنی نرخی کەلوپەلەکانیان, لە ھەمانکاتیشدا پێویستە نرخی گومرگەکان دابەزێنێت، باجی زۆر نەخاتە سەر شتومەک تا نرخی شتومەک لە بازاڕ دابەزێت و بگونجێت لەگەل داھاتی ھاونیشتمانیان.

 

بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت، کە من دڵنیام ئەمەش جۆرە پیلانێکە لە دژی کورد، چونکە ھەرگیز نرخی نەوت نەگیشتۆتە ئەو نرخەی ئێستا، بەڵام ھەر کە نەوتی کورد گەیشتە جیھان، بەھای نەوت دابەزی، بێگومان ئەمەش بۆ ئەوە بوو، تا کورد نەبێتە خاوەنی ژێرخانێکی ئابووری بە ھێز، ئەمەی ئێستاش بۆی ھەیە ھەمان سیاسەتی ئەو وڵاتانە بێت، کە چۆن لە دژی یەکێتی سۆڤیەت شەڕی ئێران و عێراقیان ھەڵگیرساند و بەو ھۆیەشەوە نرخی یەک بەرمیل نەوت لەو کاتەدا دابەزی بۆ ١٠$ دۆلار، کە بەوەش گەورەترین زەڕبە لە ئابووری یەکێتی سۆڤیەت درا، لە سەرەتای نەوەدەکان دەرەنجامی ئەو پیلانەمان بینی، ئەویش بە لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت کۆتایی ھات، رەنگە ئێستاش ھەمان سیناریۆ بۆ ھەرێمی کوردستان لە ئارادابێت، کە ھەندێ ئاماژە لە ھەندێ کەس و لایەن دەبیندرێت, گومانەکانمان بۆ لای ئەو پیلانە نەگریسە پەلکێش دەکات، کە ھەرێمی کوردستان بە دەردی یەکێتی سۆڤیەت ببردرێت, بۆیەشە ئەم بەراوردە دەکەم, چونکە لە ساڵانی کۆتایی حەفتاکان یەکێتی سۆڤیەت بۆ ھەندێ وڵاتی زلھێز ببوە جێی مەترسی, بە تایبەت لە رووی ئایدۆلۆژیاوە، کە مەترسی ھەرەس پێھێنانی سەرمایەداری لێ دەکرا, بینیشمان لە رووی ئابووری پێشکەوتنەوە ھەرێمی کوردستان خەریک بوو دەگەیشتە ترۆپک و ھەنگاوەکانی سەرۆکی ھەرێم بۆ گەیشتن بە دەوڵەی سەربەخۆ, ھەندێ وڵاتی نەیاری کورد و کوردستان جۆرەھا پیلانیان داڕشت، کە یەکێ لەو پیلانەشیان دابەزاندنی نرخی نەوت بوو، تا لەو رێیەوە بتوانن ئابووری ھەرێم لەق بکەن و ئامانجی چەندین ساڵەی نەیەتە دی.





ئەم هەواڵە 4075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad