English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و مەکگۆرک پرسی عێراق و ھەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن 
2018-09-11 [01:16 AM]

ZNA- ھەولێر 





پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١١/٩/٢٠١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێکی یاوەری کرد.


لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق، ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، دانیشتنەکانی پەرلەمانی تازەی عێراق و ئەگەری پێکھێنانی گەورەترین ھاوپەیمانێتی لە پەرلەمان وەک ھەنگاوی یەکەم بۆ دامەزراندنی حکوومەتی داھاتووی عێراق، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

لەدیدارەکەدا ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و ھاوبەشی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێکھێنانی کابینەی حکوومەتی نوێدا گرنگ ھەڵسەنگێنرا و ھەردوولا ھیویان خواست لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەوڵەکان بگەنە ئەنجامێک و حکوومەتی نوێی عێراق پێکبھێنرێت کە بەرژوەندیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق لەبەرچاو بگرێت و وڵات بکەوێتە قۆناغێکی تازەوە.

ھەردوولا دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستانیان لە ٣٠ ئەیلوولدا خستە بەر باس و لەمبارەیەو مەکگۆرک خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا نیشان دا و ھیوای خواست کە پرۆسەی ھەڵبژاردن و دەنگدان سەرکەوتووانە بەڕێوە بچێت.

تاوتوێکردنی دوا پێشھاتەکان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.





ئەم هەواڵە 2149جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad