English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2018-09-11 [01:36 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات و بڕیاریشە ئەم ساڵ بچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە . 

بەپێی راگەیندراوێک کە لەپەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بڵاوکراوەتەوە تێیدا ھاتووە , دوای بەرێوەچوونی بۆ ماوەی سێ رۆژ لەشاری ھەولێر کۆنگرەی پەروەردەیی چەند راسپاردەیەکی سەبارەت بەئەزموونەکان دەکرد کە ئەم برگانە لەخۆ دەگرێت:

١.تاقیکردنەوەکان لە ساڵی داھاتوەوە (٤٠%) ی نووسینەکی و (٦٠%) ھەڵبژاردن دەبێت، واتە (١٠٠%) ھەڵبژاردن نامێنێت, جگە لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی (٩) ی بنەرەتی و (١٢) ی ئامادەیی کە وەک خۆی ماوەتەوە (١٠٠%) ھەڵبژاردن.
٢.(١٠) نمرەی پۆلی (١٠) ی ئامادەیی و (١٠) نمرەی پۆلی (١١) ی ئامادەیی ھەژمار دەکرێت بۆ پۆلی (١٢) ی ئامادەیی، بۆ ئەو قوتابیانەی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥ – ٢٠١٦) لەپۆلی دەی ئامادەیی دەبن یان لەو قۆناغە ماونەتەوە.
٣.بۆ دوو ساڵی داھاتوو ((واتە ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ پۆلی ١٠ ی ئامادەیین)) ھەژمارکردنی نمرەکانی پۆلی (١٠ – ١١) بۆ پۆلی (١٢) ئیختیاری دەبێت.
٤.بۆ ئەوەی بەشێک لەو گلەییانە نەمینێت لەسەر مامۆستایان کە گوایە نادادپەروەرن لە پێدانی نمرەی پۆلی (١٠ -١١)، بریاردرا تاقیکردنەوەی ھەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی پۆلی (١٠ – ١١) ی ئامادەیی ببێتە (( مەرکەزی)).
٥.بڕیاردرا بەخشین بۆ ھیچ قوتابییەک نەمێنێت، ئەو بیانیانەی کەلەدەرەوە دێنە کوردستانیش پێویستە فێری زمانی کوردی ببن و ئەو کوردانەشی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە دەبێت زمانی شیرینی کوردی فێربن، بەڵام پڕۆگرامێکی تایبەتیان بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی فێری نووسین و زمانەکە ببن.
٦.پەڕینەوە (عبور) بەھیچ جۆرێک نەما لە قۆناغی بنەرتی و ئامادەیی، بەڵام ھەر قوتابیەک لەیەک وانە (٤٠) نمرەی ھەبێت لە خولی یەکەم یان دووەم ئەوە بە دەرچوو ھەژمار دەکرێت و دەتوانێت سود لە نمرەی بڕیاریش وەربگرێت.
٧.بڕیار درا قۆناغی بنەرەتی (١ – ٩) ببێت بە دوو بازنەی سەربەخۆ : (١ – ٦) و (٧ – ٩)، بە ئیدارەی سەربەخۆوە.
٨.تاقیکردنەوەی نیشتیمانی کەپێشتر لە پۆلی (٥) ی بنەرەتی ئەنجام دەدرا، لە ساڵی داھاتووە لەپۆلی (٦) ی بنەرەتی ئەنجام دەدرێت، تەنھا بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی مامۆستاو مەکتەبەکە، (١٠) یەکەمەکەی سەر ئاستی پارێزگا خەڵات دەکرێت و قوتابخانەکەش رێزو سوپاسی پێدەدرێت.
٩.تاقیکردنەوەی گشتی بۆ پیشەیی نامێنێت، تەنھا بۆ ئەو قوتابیانەی ئارەزووی خوێندنیان ھەیە لە زانکۆو پەیمانگەکان تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی کێ بڕکی بۆ زانکۆ و پەیمانگە.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 13231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad