English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودی خواردنی ئاوی گوێزی هیندی و هەنگوین لە بەیانیاندا
2018-09-11 [11:20 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئاوی گوێزی هیندی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا کە جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکری کەمە، بەڵام خواردنی لەگەڵ هەنگویندا سودەکانی زیاتر دەکات و جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.

ماڵپەڕی "almrsal" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سود و چۆنییەتی بەکارهێنانی ئاوی گوێزی هیندی و هەنگوین دەکات لە بەیانیاندا، کەوچکێکی چێشت هەنگوین تێکەڵ بە پەرداخێک ئاوی گوێزی هیندی بکە، بەجوانی تێکیان بدە و بەیانیان پێش نان بخورێتەوە، ئەم سوودانەی دەبێت:

- ڕێگری دەکات کە لە زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری

- وزە بە جەستە دەبەخشێت و تەواوی ڕۆژ هەست بە چالاکی جەستەیی دەکەیت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم لە پێکهاتەیدا هەیە.

- سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات، دژە ئۆکسانە و ڤیتامین C لە پێکهاتەیدا هەیە، بەمەش دژایەتی نەخۆشییەکان دەکات.

- کرداری هەرس ئاسان دەکات، بەهۆی بوونی ماددەی ڕیشاڵی تێیدا ئازاری گەدە و هەوکردن و بەدهەرسی و ئاوسان و ترشەڵۆکی گەدە ناهێڵێت.

- کلسی گورچیلە ناهێڵێت و گورچیلە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت.

- پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و ئۆکسجینی پێویست دەگەینێت بە خوێن و تەواوی ئەندامەکانی لەش، بەرزە پەستانی خوێن ناهێڵێت.

- ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە کەمدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 8638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad