English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌سوڕی مانگانه‌ چی له‌ مێشكی ئافرەتان ده‌كات
2018-09-11 [01:49 AM]

هەولێر _ ZNA


 

به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ زۆرێك له‌و بیرۆكانه‌ی‌ له‌ ساڵانی ڕابردودا ده‌وترا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ نوێكان سووده‌كانی سووڕی‌ مانگانه‌یان بۆ مێشكی ئافرەتان ئاشكرا كردوه‌.

پرۆفیسۆر "ماركۆس هۆسمان" كه‌ پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌ماره‌ له‌ زانكۆی "دۆرهام" ی به‌ریتانی ده‌ڵێت هۆرمۆنه‌ سێكسیه‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ ده‌بیَت له‌ ئافرەتان و پیاواندا.
 

پۆلین ماكی كه‌ پسپۆرٍِی بواری ده‌رون ناسیه‌ له‌ زانكۆی شیكاگۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كاریگه‌ری سووڕی مانگانه‌ له‌سه‌ر مێشكی ئافرەتان ئه‌نجامداوه‌ و تیایدا هاتووه‌و ده‌ڵێت" توانای ناسینه‌وه‌ی‌ شوێنه‌كان و شوێنی كه‌لوپه‌له‌كان زۆر باشتر ده‌بێت له‌ ئافرەتاندا له‌ دوای سووڕی مانگانه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ توانای له‌به‌ركردنی وشه‌ و ده‌ربڕینه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌.

جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی‌ ئافره‌ت بیه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك بكات هه‌ردوولای مێشكی به‌كارده‌هێنێت بۆ لێكدانه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كان و له‌ هه‌مان كاتدا پیاوان ته‌نها یه‌ك لای مێشكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان به‌كارده‌هێنن، و ئاستی هۆرمۆنی ئافرەتانە له‌ له‌شی ئافره‌تدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای قسه‌كردن و ده‌ربڕین و هه‌ڵسوكه‌وتكردنی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌.





ئەم هەواڵە 4459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad