English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دوای سووتاندنی سەرلەنوێ كونسوڵخانەی خۆی لە بەسرە كردەوە
وێنە: RT
2018-09-12 [06:16 AM]

​ZNA - هەولێر


ئێران دووبارە كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌سره‌ی باشووری عێراق كرده‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی بەسرە سووتێنرابوو.

ئیره‌ج مه‌سجیدی، باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كاتی دووبارە كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانهی ووڵاتەكەی‌ له‌ به‌سره‌ گوتی: "هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆنسوڵخانه‌كه‌مان كاریگه‌ریی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ناكات و هاوبه‌شی زۆر هه‌ن، چونكه‌ دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ تێكبده‌ن، ئێمه‌ نامانه‌وێت كۆنسوڵخانه‌كه‌مان بۆ یه‌ك رۆژیش له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان رابوه‌ستێت".

ئیره‌ج مه‌سجیدی روونیشی كرده‌وه‌، له‌ ئێستادا هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو به‌ سووتاندنی كۆنسوڵخانه‌كه‌ تۆمه‌تبار ناكه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئه‌ركی به‌رپرسانی عێراقه‌ ده‌ستدرێژیكاران ده‌ستنیشان بكه‌ن، هێرشكاران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ گه‌لی عێراقی دۆستی ئێرانه‌وه‌ نییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌ی ئاو له‌ به‌سره‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ نییه‌ و گوتیشی، ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی به‌ ده‌ست وشكه‌ساڵییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و له‌ ناوچه‌كانی باشووری ئێرانیش هه‌مان كێشه‌ هه‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره‌ رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران به‌و شێوه‌ خێرایه‌، نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان عێراق و ئێرانه‌.

عیدانی گوتیشی، حكوومه‌تی خۆجێیی به‌سره‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات رووداوێكی وا روونه‌دات كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان بكات.

 رۆژی 7ی ئەیلول، خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سره‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گا حزبی و حكوومییه‌كان و ئاگریان له‌ ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ به‌ردا، كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران بوو.

 





ئەم هەواڵە 6208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad