English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆنی هەرێم چاودێری بانگەشەی میدیایی هەڵبژاردن دەکات
2018-09-12 [07:05 AM]

ZNA- ھەولێر



به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەرێم ڕایدەگەێنێت "كۆمسیۆن لیژنه‌ى چاودێرى میدیایى دروستكردووه‌ بۆ چاودێریكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن".

شۆڕش حه‌سه‌ن،  بەڕێوبەری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ڕایگەیاندوە "كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ئۆفیسى پارێزگاكان لیژنه‌ى چاودێرى میدیایى دروستكردووه‌ كه‌ ئامانجیان چاودێریكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و قه‌واره‌ سیاسیانه‌یه‌ كه‌ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن بۆخۆیان".

شۆڕش حه‌سه‌ن ئاماژەی بەوەشداوە "لیژنه‌كانى كۆمسیۆن چاودێرى بانگه‌شه‌كان ده‌كه‌ن له‌ هه‌رشوێنێك سه‌رپێچى هه‌بێت تۆمارى ده‌كه‌ن وه‌ به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئۆفیسى نیشتمانى له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران".

بەڕێوبەری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ئەوەشی وتوە "پێكهاته‌ى لیژنه‌ى چاودێرییه‌كه‌ له‌ جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ لاوه‌كییه‌كانى كۆمسیۆن پێكدێن و ژوورى راگه‌یاندنى نوسینگه‌كان سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن له‌ سنورى پارێزگارى سلێمانى لیژنه‌كه‌ نزیكه‌ى 90 ئه‌ندامى هه‌یه".‌.
هـ ـ ر  
 





ئەم هەواڵە 1819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad