English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزەر ناوێرت : ئێران رۆلێکی خراپ لە ناوچەکەدا دەگێرێت
2018-09-12 [07:09 AM]

ZNA- ھەولێر



هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، "ئێران رۆڵێكی خراپ لە ناوچەكە و لە عێراقیشدا دەگێڕێت".

هێزەر ناوێرت لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێران بەردەوامە لە دەستێوەردان، ئێران رۆڵێكی خراپ لە ناوچەكە و لە عێراقدا دەگێڕێت، ئەو هێرشەی ئەمدواییە هەوڵێكی ئێرانە بۆ ناسەقامگیركردنی وڵاتەكە و حكومەتەكەی و ناوچەكەش".

لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر كۆیە هێزەر ناوێرت وتی، "هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر كۆیە ئیدانە دەكەین، هەروەك پێشتریش ئیدانەمان كردووە".

راشیگەیاند، "هێرشەكەی ئێران پێشێلكارییەكی روونی سەروەری خاكی عێراق و مافەكانی عێراقە".
 





ئەم هەواڵە 5869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad