English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا عەبادی هەڵدەبژێرێتەوە و مەرجەعیەتیش رەتی دەكاتەوە
2018-09-12 [07:22 AM]

ZNA - هەولێر


په‌رله‌مانتارێكی كوتلەكەی نووری مالیكی ده‌ڵێت: "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه‌ بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی و درووستكردنی گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ جیهان، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی دووه‌م بكرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران".

عه‌بدولهادی موحان، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا  رایگەیاند: "ئه‌مه‌ریكا فشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر كوتله‌كان و په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌ن و بۆ خولی دووه‌م گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكرێت،  ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عه‌بادی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و هێزه‌كانیان له‌ عێراق بمێننه‌وه‌".

موحان گوتیشی: "كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان، له‌سه‌رده‌می عه‌بادیدا دامه‌زراوه‌، ئه‌وه‌ی قه‌بووڵكراو نییه‌ به‌تایبه‌تی به‌و رووبه‌ره‌ی كه‌ راگه‌یێنراوه‌ كه‌ كونسوڵگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر درووست ده‌كرێت، چونكه‌ درووستكردنی كونسوڵخانه‌ به‌و رووبه‌ره‌ فراوانه‌ ناكرێت قه‌بووڵ بكریت و پێده‌چێت بكرێته‌ ناوه‌ندی ئۆپەراسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژەی بەوەشكرد: "حه‌یده‌ر عه‌بادی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خولی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستبكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ وڵات به‌ره‌و وێرانكاری ده‌بات به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی روویدا له‌ ناوچه‌كانی باشووری وڵات".

موحان ده‌ڵێت: "به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش پاش ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر كاندیده‌كانی ئه‌و پۆسته‌ ده‌ربڕی، ده‌ستنیشانكردنه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ئه‌سته‌مه‌ و بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بووه‌ته‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 4273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad