ZNA - ههولێر
پوتین لە کۆڕبەندێکی ئابووری لە شاری ڤلادیڤۆستۆکی ڕوسی وتی گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی زۆر لەلایەن لایەکەوە و نەگرتنەبەری هیچ ڕێوشوێنێک لەلایەن لاکەی دیکەوە ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت، ههر لهو كۆڕبهنده سهرۆكی رووسیا پێشنیاری رێككهوتنێكی ئاشتی لهنێوان وڵاتهكهی و ژاپۆن كرد.
ئاماژەشی بەوەدا پیۆنگیانگ چاوەڕێی وەڵامێک دەکات لەسەر ئەو هەنگاوە ئەرێنییانەی کە گرتوونیەتەبەر.
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین وتی کۆریای باکوور هەنگاوی زۆر دەنێت بە ئاڕاستەی چەکداماڵین لە نیمچە دوورگەی کۆریادا بەڵام واشنتن وەڵامی نییە و هەمیشە داواکارییەکی ناکۆتایی سەبارەت بە چەکداماڵینی تەواوەتی هەیە.
پوتین ڕونیشی کردەوە زۆر گرنگە کۆریای باکوور گرەنتی دەستبکەوێت سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتەکەی.
سەرۆکی ڕوسیا پێشنیاری واژووکردنی پەیماننامەیەکی ئاشتی بۆ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی لەنێوان مۆسکۆ و تۆکیۆدا کرد.
ڕوسیا و ژاپۆن ناکۆکییان لەسەر زنجیرەیەک دوورگە لە دەریای هێمن هەیە، لە جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا بە فەرمی ئەو دوژمنایەتییەی هەیانە کۆتاییان پێنەهێناوە.
پوتین لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکاندا لە کۆڕبەندە ئابوورییەکە ڕووی کردە شینزۆ ئابی و وتی، هەر ئێستا بیرۆکەیەکم بۆ هات، با تاوەکو پێش کۆتایی ساڵ پەیماننامەیەکی ئاشتی واژوو بکەین بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت.
voa
ئەم هەواڵە 5974جار خوێندراوەتەوە |