English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان: له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئاواره‌بوون له‌ سوریا بێ وێنه‌ بووه‌
2018-09-12 [12:43 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، تەنها لە میانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن سووریی دەربەدەربوون، وتیشی، ئاوارە و دەربەدەربوون لە سووریا لە ئاستێکدایە کە لە میانی حەوت ساڵی رابردوودا هاوتای نه‌بووه‌.

کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە سووریا كه‌ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانه‌، راپۆرتێکی له‌باره‌ی ره‌وشی مافەکانی مرۆڤ لە نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم تاوەکو تەمووز لە سووریا، بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتی کۆمیسیۆنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئەمساڵ ئاوارە و دەربەدەربوون لە سووریا لە ئاستێکدایە کە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا کە شەڕی ناوخۆ هەڵگیرساوە، هاوتای نییە و لە ئەنجامی هێرش و پەلامارەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر ئەو ناوچانەی بەدەست ئۆپۆزسیۆنی چەکدار و رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بوون، تەنها لە میانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن سووریی کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن، دەربەدەربوون.

هەر لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی ئاوارەبوون لە ئێستادا ناچارکراون لە دۆخێکی "مەترسیدار"دا ژیان بەسەربەرن.

کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لە سووریا لە راپۆرتەکەیدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە لە ناوچەکاندا، پێکدادانی توند هاتووەتە ئاراوە و رایگەیاندووە "لە زۆرینەی پێکدادانەکاندا لە لایەن گرووپە چەکدارەکانیشەوە، هێرشەکان بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ جیاکارییەک، کراونەتە سەر ناوچە پارێزراوەکان، چەکی قەدەغە بەکارهاتووە و تاڵانی و دەربەدەرکردنی زۆرەملێ روویانداوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 6274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad