English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سپێنه‌ی‌ هێلكه‌و نهێنیه‌كی‌ نوێ‌
2018-09-13 [09:17 AM]

هەولێر _ ZNA


له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ زانستیدا زانایانی‌ زینده‌وه‌رزانی‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ هاوشێوه‌ی‌ ده‌رزی‌‌و ده‌رمانه‌ پزیشكییه‌كانه‌، سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ش فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت.

ماڵپه‌ڕی‌ ئیلاف بڵاویكرده‌وه‌، تیمێكی‌ پزیشكیی‌ زانكۆی‌( جیلین) له‌چین، ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵی‌ توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر سپێنه‌ی‌ هێلكه‌.

دكتۆر(چی‌ بۆنگ یو) سه‌رۆكی‌ تیمه‌ پزیشكیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وت، سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ كه‌به‌شێكی‌ گرنگی‌ پێكهاته‌ی‌ هێلكه‌یه‌، چالاكی‌ ماده‌ی‌ (ئیس) كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن ڕاده‌گرێت، به‌وه‌ش سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ هاوشێوه‌ی‌ ده‌رزی‌ و ده‌رمانه‌ پزیشكیه‌كان فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت،

دكتۆر (چی‌ بۆنگ) ئاشكرایكردووه‌، هه‌مووتاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مشك كردووه‌، پاش دڵنیابونیان له‌ڕاستی‌ توێژینه‌وه‌كان، ئه‌نجامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌.





ئەم هەواڵە 8572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad