English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەرەزات ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر تەندروستی دڵدا دەهێنت
2018-09-13 [11:14 AM]

هەولێر _ ZNA


 

تویژینەوەیەکی ئەمەریکی ئەوەی ئاشکراکردووە، خواردنی چەرەزات بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمتر دەکات.

ماڵپەڕی "skynews-سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە ٢١٠ هەزار کەس تیایدا بەشدارییان پێکراوە و ماوەی ٢٠ ساڵی خایانووە دەریخستووە، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی پێنج جار لە هەفتەیەكدا ٢٨ گرام چەرەزاتیان خواردوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی %١٤ کەمبووەتەوە، و بە ڕێژەی %٢٠ کەمتر تووشی کێشەکانی شاخوێنبەر بوون.

شیلیبا بوباتیراگو توێژەر لە زانستی خواردن لە زانکۆی "تی ئێچ چان" بۆ تەندروستی گشتی لە بۆستن ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، "خواردنی جۆرە جیاوازەکانی چەرەزات وەك (بادەم، فستق، بوندوق، گوێز و هتد) بەلایەنی کەمەوە یەکجار لە هەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام بەبێ زیادەڕۆییکردن لە خواردنیدا و نەخواردنی جۆرە سوێرەکان."

ئاماژەی بەوەش داوە، چەرەزات بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە بۆیە دەبێت بە بڕی کەم بخورێت و لە جیاتی پڕۆتینەکانی دیکە دابنرێت





ئەم هەواڵە 9169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad