English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و ھەڵبژاردن
2018-09-13 [09:10 AM]

نووسینی: کۆرش نوری حمە علی


ئەگەر چاوێک بە مێژووی ھەڵبژاردنەکانی ئەم ھەرێمەدا بخشێنین، ئەبینین کە جوانترین تەکنیکی ھەڵبژاردن و شارەزاترینیان لە لایەن پارتیەوە ئەنجام دراون بۆ نموونە شێوازی ھەڵبژاردنی داخرا و کراوە ، پارتی لە ھەردوو شێوەکەدا باشترینی خۆی نیشانداوە

وە ھەردەم توانیویەتی ئەو کەسانە بکاتە کاندید کە لەگەڵ ئەو زەمەنەی پێیدا تێدەپەڕێت بیگونجێنێت لەگەڵ ھۆش و بیرکردنەوەکانی خەڵکی کوردستان توانیەویەتی جیا کاریەکی باش بکات لە نێوان ئەوانەی کە بچنە پەڕلەمانی بەغدا وە کێش بنێرێتە پەڕلەمانی کوردستان

بەڵام کەمترین قسە لەسەر ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەدی دەکرێت ، چون لە کوردستان ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان پڕ بایەخترە تاکوو پەڕلەمانی ئێراق

پارتی ئەمجارە با گەمەیەکی جیاواز لە ڕابردوو بکا پارتی با بەشەکەی خۆشی کەمتر بخوا ، دەکرێ پارتی ئەو ڕەگە کۆنەی کە لە مێشکی دەڤەری فرە کوێخا ڕواوە ھەڵکەنێت و نەمامێکی جوان و تازەی تیادا بچەنێت ، ئەویش بە وەزارەتێک کەمتر و پارێزگارێک زیاتر !

لە جێی یەکێک لەم وەزارەتە سیادیانە پارێزگاری سلێمانی یاخود ھەڵەبجە وەرگرێت بە ڕێکەوتن

٤ ساڵ ھەموو توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆ خزمەت کردنی ئەو خەڵکانەی کە سیاسیەکانی ئەو ناوچانە فەرامۆشیان کردوون

٤ ساڵ نەک تەنھا لە بودجەی حکومەت بەڵک و لە بودجەی حزبیش کار بۆ بنیادنان و خزمەتکردنی ئەو شارانە بکرێت ، ئیدی دوای ئەوە لە ھەڵبژاردنی دواتر پارتی پێویستی بە پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردن نامێنێ لەو دەڤەرە ئیدی پارتی ئەبێتە حکومداری گشتی تەواوی کورستان ، ئەگەرچی نزیکی ئێران کێشە گەلێک دروست ئەکەن ، بەڵام دەبێ توانا و ھێزی پارتی لەوێش تاقی بکرێتەوە نەک تەنھا لە بەشێکی ھەرێم





ئەم هەواڵە 3097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad