English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: مۆسکۆ ده‌یه‌وێ پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن باش بكات
2018-09-13 [09:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرای كرد، مۆسکۆ ئامادەیە ئەوەی لە توانایدایە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا بیكات، باسی له‌وه‌ش كرد، ئارەزووی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ئاسایی بە جیدی وەردەگرین.

سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ندێك رێكار كه‌ واشنتۆن ده‌یگرێته‌به‌ر، گرژی له‌نێوان روسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، به‌ڵام ئاماده‌ین رۆڵی خۆمان له‌دوورخستنه‌وه‌ی به‌بنبه‌ستگه‌یشتنی په‌یوه‌ندییه‌كان بگێڕین.

وتیشی، لێدوانەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەبارەت بەوەی ئارەزووی ئەوە دەکات گفتوگۆیەکی ئاسایی لەنێوان هه‌ردوو وڵاتدا ئەنجام بدرێت، بەجیددی وەردەگرین.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەگەر بە هەر شێوەیەک بێت هەندێک ئاماژەی ئەرێنی لە سەرۆکی ئەمەریکاوە دەربکەوێت ئەوا بەتەواوەتی لە ناوخۆی ئەمەریکادا ترسیان لێ دەنیشێت چونکە وا دەزانن ڕوسیا بۆ سەر سیاسەتی ئەمەریکا هەڕەشەیە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 6016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad