English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌فین دزه‌یی: باری ئابووری هەرێمی کوردستان بەرەو باشی ده‌ڕوات
2018-09-13 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ره‌وشی ئابووری هەرێمی کوردستان باشتر بووه‌، لە مانگی ئازاره‌وه‌ مانگانە 30 رۆژ جارێک مووچە دابه‌ش ده‌كرێت، وتیشی، هەموو ئامانجەکە ئەوەیە پاشەکەوت بە یەکجاری نەمێنێت و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان زیادبکرێن.

سەفین دزەیی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی، باری ئابووری هەرێمی کوردستان بەرەو باشی ده‌ڕوات، ئەو کۆمپانیایانەی پێشتر دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرتبوو، بەتایبەتی کۆمپانیا بیناییەکانی بواری وزە، بەشی هەرە زۆریان گەڕاونەتەوە، کاری زیاتریش دەکەن، بەهەمانشێوە کۆمپانیا خۆماڵییەکانیش دووبارە دەستبەکاردەبنەوە، بەتایبەتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.

باسی له‌وه‌ش كرد، بەشێک لەو کۆمپانیا خۆماڵییانە بەشێوازی قەرز پڕۆژەکانیان ئەنجامدەدەن، ئەوەش ئەوە ده‌سه‌لمێنێت کە متمانەی تەواویان بە حکومەت هەیە.

سه‌فین دزه‌یی وتیشی، لە مانگی 3وە تاوەکو ئێستا مانگانە 30 رۆژ جارێک مووچە دەدرێت، تاوەکو ئێستا کێشەی پاشەکەوتی مووچە ماوە، بەڵام بە رێژەیەکی بەرچاو دەستکاریکراوە.

روونی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕی داهات زیاتر بێت و ئەو بڕە پارەیه‌ی بەغدا بەردەوامبێت، بێگومان هەموو ئامانجەکە ئەوەیە پاشەکەوت بە یەکجاری نەمێنێت و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان زیادبکرێن.





ئەم هەواڵە 4543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad