English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
من کرێکارێکم لە جێبەجێ کردنی بەرنامە و کاری پارتی
2018-09-13 [12:28 PM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارەی ٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە سەر ھەمان بەرنامەو کاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەرۆم و کار دەکەم، من دەبمە کرێکارێک لە جێبەجێ کردنی بەرنامە و کاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان.

 

بژار خالید عزێر، کاندیدی ژمارەی ٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من وەکو کاندیدێکی گەنج خۆم بەبەختەوەر دەزانم لە سەر لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان ھەلبژاردراوم لە سەر ئەو لیستەی ھی پارتێکە کە خەمخۆری گەلەکەیەتی و پارێزەری کوردستانە و  پارتی یەکەمە لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق.

 

کاندیدی ژمارەی ٣ی لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان گووتی: بێگومان لە ھەر ھەلبژاردنێکدا ھەر کاندیدێک کۆمەلێک بەرنامەی تایبەتی بە خۆی داناوە من بەوە دلگرانم و من کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانم و من دەمەوێت راستگۆ بم لەگەل گەلەکەم، لە سەر ھەمان بەرنامەو کاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەرۆم و کار دەکەم، من دەبمە کرێکارێک لە جێبەجێ کردنی بەرنامە و کاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری پارتی ھیچ گومانێکی تێدا نیە و لە ھەموو ھەلبژاردنەکان دا بەرنامەی گشتی بووە بەرنامەیەکە ھەموو دەرفەتی ژیانی تێدایە بۆ گشت ئایین و نەتەوەیەک و پێکهاتەیەک بە خۆیەوە دەبینێت، پارتی لە ھەموو سێکتەرەکاندا پلانی ھەیەو بۆ پێکەوە ژیان و مافی ھاولاتیان لە بواری سیاسی و ئابووریدا، منیش کاندیدێکی ئەم لیستەم ئەگەر ھاتوو دەرچوم بۆ پەرلەمانی کوردستان بەلێن دەدەم کە ببمە نوێنەرێکی راستگۆی گەلەکەم بم .

 

بژار خالیدگووتیشی: ئەو لاوانەی کە ئەم جارە بەشداری لە پرۆسەی ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، کوری ئەو خانەوادەن کە خەباتیان لە پێناو کوردستان کردووە و لەسەر رێبازی ئەوان دەرۆن فکری ئەو لاوانە رەنگ دانەوەی باوکیان لەسەرە، وە زۆربەی گەلی کوردستان پشگیری لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و باوەریان پێ ھەیە، من داوا لە ھەموو لاوان دەکەم کە لە رۆژی دەنگ دان بە گرو تینەوە بچن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگ دان و دەن بە لیستی ١٨٣ پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad