English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی جیددی بووه‌
2018-09-13 [12:40 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، رایگه‌یاند، هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌ ئیدلب ناوچه‌كه‌ تووشی كاره‌سات ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ لە بنەڕەتدا ناوچه‌كه‌ له‌ ملاملانێی هێزه‌كاندایه‌.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ باڵیۆزی وڵاتان له‌ توركیا خولوسی ئاكار وتی، به‌ قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕن كه‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی جیددی بوونه‌ته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌ ئیدلب ناوچه‌كه‌ كه‌ خۆی لە بنەڕەتدا كێشه‌داره‌، رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌كاته‌وه‌.

روونی كرده‌وه‌، ئیدلب له‌ لێواری قه‌یرانێكی نوێدایه‌، له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران و هاوپه‌یمانانمان كارده‌كه‌ین بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی و سه‌قامگیری و به‌رگرتن له‌ تراژیدیایەکی مرۆیی.

 

aa





ئەم هەواڵە 4360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad